سەردێڕ:
زێدنیوز
جۆراوجۆر

(خوشكانی چه‌ك) فیلمێك له‌باره‌ی ژنه‌ شه‌ڕڤانه‌كانی رۆژئاوا (ڤیدیۆ)

زێد نیوز:

لەلایەن كۆمپانیای میترۆپۆلیتانی فەڕەنسی، فیلمێك به‌ناوی (خوشكانی چه‌ك) بەرهەمهێنراوە كە باس لە بەرخۆدانی ژنە شەڕڤانەكانی ڕۆژئاوا دەكات دژی چه‌كداره‌كانی داعش.


فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی كارولین فوریست، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌ دۆكیۆمێنته‌ره‌كان و چالاكوانی دیاری فه‌ڕه‌نسایه‌، له‌ فیلمه‌كه‌دا چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیار رۆڵی كاره‌كته‌ره‌كان به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن و فیلمه‌كه‌ش له‌ چیرۆكێكی راسته‌قینه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و باس له‌ ژنێكی ئێزدی ده‌كات به‌ناوی زارا كه‌ داعش رفاندوویه‌تی و به‌ كه‌سێكی ناوخۆی ئه‌و رێكخراوه‌، فڕۆشراوه‌. 

به‌گوێره‌ی فیلمه‌كه‌، له‌ كۆتایدا زارا ده‌توانێت له‌ده‌ست چه‌كداره‌كانی داعش هه‌ڵبێت و په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ یه‌كه‌یه‌كی ژنه‌ شه‌ڕڤانان به‌ناوی (یه‌كه‌ی مار) كه‌ دژ به‌ داعش ده‌جه‌نگن. 

زارا كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به‌و یه‌كه‌یه‌ی ژنه‌ شه‌ڕڤانانه‌وه‌ به‌ چه‌ند ژنێكی دیكه‌ ئاشنا ده‌بێت كه‌ له‌ چه‌ندین وڵاتی جیاواز و خاوه‌ن چیرۆكی جیاوازه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ رۆژئاوای كوردستان و ئامانجێك له‌ ده‌وری یه‌كتر كۆیكردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ناوبردنی چه‌كداره‌كانی داعشه‌. 


بڕیارە لە مانگی 9 ی داهاتووەوە فیلمه‌كه‌ لە سینەماكانی جیهان نمایش بكرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-13
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]