سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ئاماری هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێم له‌ماوه‌ی دوو رۆژی جه‌ژن ئاشكرا كرا

زێد نیوز:

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماری هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ناوی دوو رۆژی جه‌ژنی قوربان ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "هاتنی گه‌شتیار بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به‌رده‌وامه‌".


نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "لە رێکەوتی 8ی ئاب تاکو 12ی ئاب زیاتر لە208 هەزارگەشتیار هاتۆتە شارەکانی هەرێمی کوردستان". 

روستی، روونیكرده‌وه‌، زۆربەی گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق هاتوون.
 
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه‌ "ئەمە ئاماری سەرەتاییە، ئاماری کۆتای ڕۆژانی کۆتای جەژن ڕادەگەیەنین، چونکە هاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بوون دایە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]