سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

چاوپێكه‌وتن و سه‌ردانیكردنی به‌ندكراوان له‌ جه‌ژندا به‌م جۆره‌ ده‌بێت

زێد نیوز:

به‌ڕێو‌به‌رایەتییەکانی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیان له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌وه‌ واده‌ی سه‌ردانیكردنی زیندانكراوانیان له‌ رۆژانی جه‌ژنی قورباندا، راگه‌یاند.


له‌و باره‌یه‌وه‌ خه‌سرۆ غازی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان كه‌ سبەینێیە، سه‌ردانكردنی ڕاگیراوان رێگاپێدراو نییه". 

وتیشی "له‌ ڕۆژی دووه‌می جه‌ژن، 12ی ئابی 2019، سەردانکردن تایبه‌ته‌ به‌ ئافره‌تان و ڕۆژی سێیه‌می جه‌ژنیش، 13ی ئابی 2019، پیاوان ده‌توانن سه‌ردانی ڕاگیراوان بكه‌ن".

به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر، كاتی سه‌ردانكردن له‌ ڕۆژانی دووه‌م و سێهه‌می جه‌ژندا، له‌ كاتژمێر 8ـی به‌یانییه‌وه‌ بۆ كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت. 

هاوكات بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، لە رۆژی یەکەم و چوارەمی جەژندا سەردانکردن ڕێگەپێنەدراوە و ڕۆژی دووەم تایبەتە بە سەردانیکەرانی ئافرەتان و هەروەها ڕۆژی سێهەمیش تایبەتە بە سەردانیکردنی پیاوان.
هه‌روه‌ها بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، یەکەم ڕۆژی جەژن چاوپێکەوتن نابێت، دووەم ڕۆژی جەژن چاو پێکەوتن بۆ ئافرەتانە، سێهه‌م ڕۆژی جەژن چاوپێکەوتن بۆ پیاوانە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-10
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]