سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

پێش جەژنی قوربان مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

زێد نیوز:

بەر لە هاتنی جەژنی قوربان، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکات.


(زێد نیوز) لەسەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەرێمەوە زانیوویەتی " وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک بەر لە هاتنی جەژنی قوربان و ئەمڕۆ (سێشەممە) مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دابەشدەکرێت". 

بەگوێرەی سەرچاوەکەی زێد نیوز، بەر لە جەژن مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت: 

ئەمڕۆ (سێشەممە) مووچەی وەزارەتی پەروەردە 

رۆژی (چوارشەممە، 7ی ئابی 2019) مووچەی وەزارەتی تەندروستی 

رۆژی (پێنجشەممە، 8ی ئابی 2019) مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-06
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]