سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت گه‌نده‌ڵیه‌کی قیزونه‌وه‌ن

زێد نیوز:

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێك له‌ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌پشت گه‌نده‌ڵییه‌كی قێزه‌ونه‌وه‌ن كه‌ ئه‌ویش نه‌دانی ده‌یان ملیۆن دۆلاری گومرگه‌.


عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، به‌ چه‌ند ڕێگایه‌کی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت بازرگانی و خۆ دزینه‌وه‌ن له‌ گومرگ و ڕۆژانه‌ سه‌دان ته‌ن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ. 

به‌وته‌ی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، کاڵایه‌کی زۆر داخڵده‌کرێت (به‌تایبه‌ت شیش و هێلکه‌،) ده‌ڵێن: ترانزێته‌ بۆ سوریا. 

روونیشیده‌كاته‌وه‌ یه‌ک مانگه‌ سه‌رقاڵی به‌دواداچونه‌، هه‌موو ئهو کاڵایانه‌ بۆ ناوخۆیه‌ و بۆ دزینه‌وه‌ له‌ گومرگ ده‌کرێت.


ده‌قی نووسینه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: 



ئه‌م تاڵانیه‌ش ده‌بێت ڕابگیرێت

به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت گه‌نده‌ڵیه‌کی قیزونه‌وه‌ن. 

نه‌دانی ده‌یان ملیۆن دۆلاری گومرگ. 

به‌ چه‌ند ڕێگایه‌کی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت بازرگانی و خۆ دزینه‌وه‌ن له‌ گومرگ. 

ڕۆژانه‌ سه‌دان ته‌ن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ. 

-کاڵایه‌کی زۆر داخڵده‌کرێت (به‌تایبه‌ت شیش و هێلکه‌،) ده‌ڵێن: ترانزێته‌ بۆ سوریا، من یه‌ک مانگه‌ سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، هه‌موو ئه‌م کاڵایانه‌ بۆ ناوخۆیه‌و بۆ دزینه‌وه‌ له‌ گومرگ ده‌کرێت. 

- ڕۆژانه‌ هه‌زاران ته‌ن شیش داخڵده‌کرێت، ته‌نی شیش گومرگی ٩٠ دۆلاره‌، به‌ڵام یان عه‌فوده‌کرێن یان به‌ درۆ ده‌ڵێن: بۆ سوریا ده‌چێت و ترانزێته‌وه‌ گومرگ نادرێت. 

تێبینی: ئه‌و عه‌فوه‌ی ته‌نیا به‌ یه‌ک نوسراو کراوه‌ بایی ٤ ملیۆن دۆلاره‌. 

عه‌فوی گومرگی له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوریه‌کان هه‌یه‌. 

ئه‌مه‌یه‌ وایکردوه‌ داهاتی گومرگ که‌م بێت، 

-کۆیه‌ ئه‌م دۆسیه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست وه‌زیری دارای، به‌ڕێزیان له‌ هه‌وڵه‌ بۆ ڕێگری جدی له‌م تاڵانیه‌و پێویستی به‌ پشتیوانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌یه‌تی، سه‌رۆکی حکومه‌تیش بڕیاره‌ هاوکار بێت. 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-29
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]