سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

قایمقامیه‌تی هه‌ولێر هاووڵاتیان له‌ چه‌ند جۆره‌ خۆراكێك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

زێد نیوز:

قایمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاووڵاتیان له‌ كڕینی چه‌ند جۆره‌ خۆراكێك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر، هاتووه‌ "تێبینی دەكرێت لە زۆربەی كۆگا و سوپەرماركێت و گۆشتفرۆش و خاوەن پیشەوەرانی ناو شاری هەولێر بەروبوومە شیرەمەنییەكان و گۆشت و بەروبوومی پەلەوەر و ئاژەڵی و خواردنەوە گازییەكان و شەربەت كاڵا و شتومەك و خواردنە لە قوتووكراوەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە لە بەردەم تیشكی خۆر دادەنرێت". 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، سەرەڕای ئەوەی سەرپێچی زێدەڕۆیی شارەوانین پلەی گەرمی تیشكی خۆر كاریگەری دەكاتە سەر پێكهاتەی كاڵاكە دەبێتە هۆی ژەهراویبوون، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان بەپێویستمان زانی بە قەدەغەكردنی ئەم دیاردەیە بەهیچ شێوەیەك رێ نەدرێت". 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئاگاداری سەرجەم شارەوانییەكان كراوەتەوە كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە، هەروەها داوا لە هاوڵاتیانی دەكەن خۆیان بەدوور بگرن لە كڕینی ئەم كاڵایانە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-27
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]