سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

پێدانی مۆڵه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌ و په‌یمانگه‌ی ئه‌هلی راگیرا

زێد نیوز:

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بڕیارێك مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌ و په‌یمانگه‌‌ ئه‌هلییه‌كانی راگرت.


به‌گوێره‌ی بڕیارێك كه‌ له‌لایه‌ن ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌ده‌ ده‌ركراوه‌، بریار دراوه‌ پێدانی مۆڵەت بە كردنەوەی باخچەی منداڵان ‌و قوتابخانەی بنەڕەتی ‌و ئامادەییەكان‌ و پەیمانگە ناحكومییە ئەهلییەكان رابگیرێت.

له‌بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، هۆکاری ئەو بڕیارە بۆ بەرژەوەندیی گشتییە و بڕیاره‌كه‌ ئەو مامەڵەناش دەگرێتەوە كە ئێستا لە وەزارەت ‌و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەدان. 




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-24
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]