سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سبه‌ینێ موچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت.


زێد نیوز له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ زانیوویه‌تی "سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه)‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌تی داد، دابه‌ش ده‌كات".

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، دابه‌شكردنی موچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كات ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ مانگانه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت بگاته‌ وه‌زاره‌تی دارایی، دابه‌شكردنی موچه‌ خێراتر ده‌بێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]