سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عه‌بدولواحید: هەتا رۆژێک زوتر میللەتی‌ کورد لە پارتی‌ و یەکێتی‌ راپەڕێت هێشتا کەمە

زێد نیوز:

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند "هەتا رۆژێک زوتر میللەتی‌ کورد لە پارتی‌ و یەکێتی‌ راپەڕێت و رووبەڕوویان ببێتەوە هێشتا کەمە".


له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی سیمینارێكدا كه‌ ئه‌مشه‌و بڵاوده‌كرێته‌وه‌، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت "دەسەڵاتداران تەنها دوو رێگایان لەبەردەمدایە و سێیەمیان نییە، ئەویش یان دەسەڵات بەهۆش خۆی‌ بێتەوە تا کار لە کار نەترازاوە، یان رێگه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ چارەنوسیان به‌ هه‌مان چارەنوسی‌ سەدام و بەعس دەبێت". 

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌باره‌ی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا روویداوه‌ به‌ پله‌ی یه‌ك ئه‌و لێی به‌رپرسه‌ و وتی "ئه‌وه‌ی رویداوه‌ له‌ رابردودا، من به‌ پلەی یەک بە هه‌ڵه‌ی خۆمی ده‌زانم و بەشی هەرە زۆری ده‌خه‌مه‌ سه‌ر شانی خۆم، چونکە نەدەبوو متمانە بە هەندێک کەس بکەین كه‌ له‌جێی ئه‌و متمانه‌یه‌ نه‌بوون". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]