سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

متمانه‌ به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌درێت و مه‌سرور بارزانی سوێندنی یاسایی ده‌خوات

زێد نیوز:

له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، متمانه‌ به‌ پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان، سوێندی یاسایی ده‌خۆن.


به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌)ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و متمانه‌ به‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات".

پێکهاتەی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە 23 ئەندام پێکهاتووە کە سێ لە وەزیرەکانی ئافرەتن.

لە دوای متمانەدان بە کابینەی نۆیەم بەرنامەی چوارساڵی داهاتووی کابینەی حكومه‌ت لە هۆڵی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران و رای گشتی ده‌خرێته‌ڕوو.

رۆژی 8/7/2019 مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیارکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد. پاشان پەرلەمان سیڤییەكانی بۆ وردبینی دایە دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان. دوێنێ 9/7/2019، دەستەی دەستپاكی ئاكامی وردبینی سیڤی كاندیدەكانی رەوانەی پەرلەمان كردەوە.

 

 کۆی پێکهاتەی کابینەی پێشنیارکراو بۆ كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:

1- مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی - سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2- قوباد جەلال حسامەدین تاڵەبانی - جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

3-  فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا - وەزیری داد

4- شۆڕش اسماعیل عەبدوڵڵا - وەزیری کاروباری پێشمەرگە

5- رێبەر ئەحمەد خالید - وەزیری ناوخۆ

6- ئاوات جەناب نوری ساڵح - وەزیری دارایی و ئابووری

7- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی - وەزیری تەندروستی

8-  ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد - وەزیری پەروەردە

9- دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب - وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار

11- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین - وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی

12- د. دارا رەشید مەحمود - وەزیری پلاندانان

13- کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف - وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی

14- محەمەد سەعید عەلی - وەزیری رۆشنبیری و لاوان

15- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد -  وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان

16- بێگەرد دڵشاد شوکرڵڵا. - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

17- کەمال موسلیم سەعید قەرەنی - وەزیری بازرگانی و پیشەسازی

18- ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

19- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا - وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی

20- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل - وەزیری کارەبا

21-  خالید سەلام سەعید - وەزیری هەرێم

22- ئایدن مەعروف سەلیم - وەزیری هەرێم

23- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم - وەزیری هەرێم

 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]