سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

كتێبی (وشه‌ی سور)ی كه‌ریم ئه‌حمه‌د سیاسه‌تمه‌داری كورد بڵاوكرایه‌وه‌

زێد نیوز:

كتێبی (وشه‌ی سور)ی كه‌ریم ئه‌حمه‌د سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ باس له‌ ژیانی سیاسی و ئابوری و كلتوری و ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ و ئه‌زموونی كۆمۆنیستی ده‌كات و هه‌ڵوێسته‌ ده‌كاته‌ سه‌ر رۆڵی حزبی شیوعی و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه‌.


هیوا عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری به‌چاپگه‌یاندنی كتێبه‌كه‌ به‌ زێد نیوزی وت " كتێبه‌كه‌ له‌ 315 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌ و پێش زیاتر لە ساڵێك لە سەردانێكمان لەگەڵ هاورێ‌ عه‌بدوڵا خالید بە یاوەری هاوڕێ ئەبو تارا بۆ لای هاوڕێ‌ كەریم، بەڵێنی كۆكردنەوە و رێكخستن و ئامادەكردنی نوسینەكانیمان لە چوارچێوەی كتێبێك لەسەر ئەركی خۆمان پێدا. بەخۆشحاڵییەوە كتێبەكه‌ تەواوبوو و لەرێوره‌سمێكی تایبەت بە ئامادەبوونی نووسەر دابەشكرا". 

وتیشی "وشەی سور كۆكراوەی نووسین و بەرهەمی ئەزموون و تێكۆشانی قۆناغێكی گرنگە". 

سوپاسی رابەر رەشید و هۆشەنگ كەریمی كرد كە ئەركی پێداچونەوەی كتێبه‌كه‌یان گرتە ئەستۆ و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه‌ خۆبه‌خشانه‌ هاوكاریان بوون له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كتێبه‌.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]