سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

سەرۆكی ئەمریكا ستایشی سیاسەتی كۆچی ئوسترالیا دەكات

زێد نیوز:

سەرۆكی وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، دۆناڵد ترامپ، لە تویتێكدا ستایشی سیاستە توندەكانی ئوسترالیا لەبەرامبەر پەناخوازان دەكات و ڕایگەیاند كە دەبێت ئەوانیش لەو سیاسەتەوە فێر ببن.

لەو توێتەدا ، دۆناڵد ترامپ چەند پۆستەرێكی هۆشیاری لەبارەی سیاسەتەكانی ئوسترالیا لەبەرامبەر كۆچبەرانی دەریایی قاچاخدا بڵاوكردوەتەوە كە پێشتر لەلایەن حكومەتی ئوسترالیاوە بەرهەم هێنراون.

یەكێك لەو پۆستەرانەی كە لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە لەسەر هەژماری تویتەكەی پۆستی كردووە دەڵێت " ئوسترالیا توندترین ڕێوشوێنەكانی پاراستنی سنورەكانی جێبەجێ‌ دەكات". 

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئوسترالیا سیاسەتێكی توند لەبەرامبەر كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ پیادە دەكات بەجۆرێك هەر كەسێك بیەوێت بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات، دەستگیردەكرێت و ڕەوانەی ووڵاتەكەی خۆی دەكرێتەوە.

سەرچاوە:
ماڵپەری گاردیان 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]