سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

به‌ڤیدیۆ: شاردنه‌وه‌ی پیاوێك له‌ كولانه‌ی ورچێكدا، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرێت میزی خۆی خواردۆته‌وه‌

زێد نیوز:

له‌ناوچه‌یه‌كی دوره‌ ده‌ستی وڵاتی روسیا، پیاوێك له‌ لانه‌یه‌كی ورچێكدا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌ رووداوێكدا ورچه‌كه‌ پشتی شكاندبوو و له‌ لانه‌كه‌یدا هێشتبوویه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بیخوات.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی روسیا، پیاوه‌كه‌ ناوی ئه‌لیكسانده‌ره‌ و له‌كاتی پشكنینی ناوچه‌كه‌ و له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌گێكی پۆلیسیه‌وه‌ له‌ لانه‌ی ورچه‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ پزیشكییه‌كان، ئه‌و پیاوه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ورچه‌كه‌دا بڕبڕه‌كانی پشتی شكاوه‌ و ورچه‌كه‌ هه‌ڵیگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به‌ ژه‌مێكی خۆراكی خۆی.

به‌وته‌ی ئه‌لكسانده‌ر، ماوه‌ی مانگێك له‌و لانه‌یه‌دا بووه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرێت میزی خۆی خواردووه‌ته‌وه‌.







ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-29
زیاتر...


Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]