سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بێده‌نگه

زێد نیوز:

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌به‌رامبه‌ر بۆردومانی به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هیدكردن و برینداركردنی هاووڵاتیانی سڤیلی كوردستان بێده‌نگه‌ و هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.


بێده‌نگی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌به‌رامبه‌ر بۆردومان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی به‌حره‌ین ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت و له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمی بڵاوكرده‌وه‌. 

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌"سەرۆك كۆماری عێراق ناڕەزایی دەربڕٍی لەو هێرشەی رۆژی پێنجشەممە كرایە سەر باڵیۆزخانەی بەحرەین لە بەغدا رایگەیاند كە لێپێچینەوە لەو كەسانە دەكرێت كە لەوكارە تێوەگلاون".


راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ كاتێكدایه‌  شه‌وی رابردوو (پێنجشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یرانی 2019) فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، لە بناری قەندیل بۆردومانی گوندی بەرد کوڕان و لۆفەکانی چیای کورتەک- یان کرد و بە هۆیەوە پێنج هاوڵاتی شەهید و چواری تریش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-28
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]