سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


(زێد نیوز) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمه‌وه‌، زانیوویه‌تی "سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی (شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ)، دابه‌ش ده‌كرێت". 

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، هه‌ر سبه‌ینێ جگه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ مووچه‌ی مانگی 3ی ده‌سته‌كانی (چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی، چاككردن و پاراستنی ژینگه‌، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.  


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-18
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]