سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ (زێد نیوز)ی وت "سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه‌) وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 3ی وه‌زاره‌تی داد، دابه‌ش ده‌كات". 

به‌ر له‌ هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكرد به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3 و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ دابه‌ش كرا. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-15
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]