سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پەنابەرێكی كورد هۆشداری دەدات لەبارەی خراپی دۆخی پەنابەران لە دوورگەكان

زێد نیوز:

بەهرۆز بوچانی، ئەو پەنابەرە كوردەی كە ماوەی چەندین ساڵە لە كەمپەكانی پەنابەران لە دوورگەی مانوسی پاپانیوگینیا دەستبەسەرە، هۆشداری دەدات لەبارەی خراپبوونی دۆخی پەنابەران لەو دوورگەیە و داوا دەكات كە حكومەتی نوێی پاپانیوگینیا كۆتایی بهێنێت بەو قەیرانە لەو دوورگەیە.

بوچانی، بە ئاژانسی هەواڵی ڕادیۆ نیوزلاندی ڕاگەیاندووە نزیكەی 40 پەنابەر هەوڵی خۆ ئازاردان و خۆكوشتنیان داوە لە بەرواری 18 مانگی ڕابردووەوە كە ڕۆژی هەڵبژاردنەكانی ئوسترالیا بووە. 

ئەو پەنابەرانە، ئەو كەسانەن كە پێشتر هەوڵیانداوە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكەن بەڵام دەستگیركراون و ڕەوانەی كەمپەكانی ئەو دوورگەیە كراون و ماوەی شەش ساڵە بەبێ‌ ئەوەی دادگایی بكرێن بۆ یەكلایكردنەوەی كەیسەكانیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا ، لەو دوورگەیە دەستبەسەرن. 

بەپێی یاسا توندەكانی حكومەتی ئێستای ئوسترالیاش، ئەو پەنابەرانە هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ‌ ناكرێن.  

سەرچاوە:
ماڵپەر هەواڵی ڕادیۆ نیوزلاند 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-15
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]