سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه‌ نزیكه‌ی 18 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی ده‌درێته‌ هاووڵاتیان

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه‌ نزیكه‌ی 18 كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی ده‌درێته‌ هاووڵاتیان.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (زێد نیوز) كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "بە رەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا،  لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، بڕی 17 بۆ 18 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، شەش کاتژمێرەکەی دیکە كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌درێته‌ هاووڵاتیان. 

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌، بارودۆخی کارەبا و کارکردنی وێستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا هەڵسەنگێندراوون و ئێستا بە تێکڕا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بۆ 5000 مێگاوات بەرزبووەتەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات هاوکار بن لە کەمکردنەوەی زیادبەکارهێنانی کارەبا چونکە لە وەرزی هاویندا بارگرانییەکی زۆر دەکەوێتە سەر وێستگە و تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]