سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وێنه‌.. ته‌رمی دلین به‌ خاكسپێردرا

زێد نیوز:

له‌ پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه‌، ته‌رمی دلین ئه‌و كچه‌ 10 ساڵییه‌ی له‌دوای بێسه‌روشوێنبوونی بۆ چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌، له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ خاكسپێردرا.


ته‌رمی دلین له‌لایه‌ن پزیشكی دادی دهۆكه‌وه‌ راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه‌ و له‌مزگه‌وتی جودی شۆردرا و له‌پاشان له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ گۆڕستانی شاخكێ بەخاکسپێردرا.

دلین دووەم رۆژى جەژن، لەلایەن دراوسێیەکى پێشوویانەوە دەڕفێنرێت، دواى سێ رۆژ تەرمەکەى لە نزیک یاریگاى دهۆک دۆزرایەوە.
 تۆمەتبارەکە كوردی شاری موسڵە و چەند ساڵێكە لە شاری دهۆك دەژی، تەمەنی 47 ساڵە و باوکى 3 منداڵە، پۆلیس دەڵێت پێشینەی تاوانکاریی هەبووە و چەند ساڵێک پێشتریش لەسەر دۆسیەیەکی دیکە دەستگیرکراوە.
 
بڕیارە هەفتەی داهاتوو پرۆسەی دادگایکردنی تۆمەتبارانی کەیسی دلین دەستپێبکات و نزیکەی 15 پارێزەر ئامادەیی خۆیان نیشانداوە، بە خۆبەخشانە کەیسی کوشتنی دلین وەربگرن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]