سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپارد

زێد نیوز:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوڕه‌سمێكدا مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپارد و مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ "هه‌وڵ ده‌دات له‌واده‌ی خۆیدا پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی بخاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان".


مه‌سرور بارزانی له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئەوەى هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین، ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەکان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی ده‌کەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆکی هەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]