سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

نه‌وه‌ی نوێ: به‌شداری له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ناكه‌ین

زێد نیوز:

فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر بایكۆتكردنی مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (زێد نیوز) كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، سەرباری تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و شێوازی کاراکردنەوەی، بە پێویستی دەزانین کە کاندیدی سەرۆکی ھەرێم لە بەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات پێچەوانەکردنەوەی ئەم رێکارە یاساییە و گواستنەوەی ڕێکاری سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ دەرەوەی پەرلەمان بەھەر پاساوێک بێت بێ ئەرزشکردنی دەسەڵاتی یاسادانانەو دوورە لەھەموو عورفێکی پەرلەمانی. 

له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌، لە کاتێکدا دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەهێزکردن و رێزگرتنی زیاترە لە دام ودەزگا شەرعیەکان و پەرلەمان، کە سەرچاوەی یەکەمی یاسادانان و چاودێریکردنی حکومەتە و پؽویستە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرس و ملکەچ بێت، بەڵام بە پێچەوانەوەی هەموو عورفێکی دیموکراسیەوە پەرلەمان دەبرێتە خزمەتی کەسەکان کە مەبەست لەو کارە بێ بەها کردنی بەرزترین و پیرۆزترین دامەزراوەی ھەرێمی کوردستانە کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژ و پێکھاتەکانی هەرێم دەکات.


جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، بۆیە ئێمە وەکو فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری لەو سوێندخواردنە ناکەین کە لەدەرەوەی بینای پەرلەمان دەکرێت.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ (دووشه‌ممه‌) له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شاری هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی بخوات.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-09
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]