سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا: ئەوانەی بە بەلەم و بە قاچاخ ڕوو لە ئوسترالیا دەكەن، هەلی نیشتەجێكردنیان لە ئوسترالیا نییە

زێد نیوز:

وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا ، پیتەر داتن ، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەو كۆچبەرە بەڕەگەز سریلانكیانەی كە هەوڵ دەدەن بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكەن، هیچ هەلێكی نیشتەجێكردنیان لە ئوسترالیا نییە.

ووتەكانی وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا لە میانەی گەشتێكیدا بوو بۆ سریلانكا كە لەوێ و لەشاری كۆڵۆمبۆی ئەو ووڵاتە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند سیاسەتەكانی ئوسترالیا لەبارەی گرتن و گێڕانەوەی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ نەگۆڕاون. 

لێدوانەكانی وەزیی ناوخۆی ئوسترالیا هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی كەمپەینێكی نوێی ئەو ووڵاتە كە بەمەبەستی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیایە لەدەست قاچاخچێتیكردن بە كۆچبەران و بۆئەوەی ڕێگری لە خەڵك بكەن بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا نەكەن و ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسیەوە لەناو دەریادا. ئەو ئۆپەراسیۆنانەش بەجۆرێكن كە هەر كەسێك هەوڵ بدات بە قاچاخ و بەبەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات، دەستگیردەكرێت و ڕەوانەی ووڵاتی خۆی دەكرێتەوە. 

سەرچاوە:
ماڵپەری هەواڵی زەمۆرنینگ 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-08
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]