سەردێڕ:
زێدنیوز
ئابوری

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ باره‌ی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چی ده‌ڵێت؟

زێد نیوز:

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یی خۆیدا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كرد و له‌ باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌ڵێنێكیدا.


عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "هەرێمی كوردستان وەك ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە، تەنها یەك بەرمیل نەوتیشی ڕادەستی بەغدا نەكردووە". 

وتیشی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی عێراق بە هیچ شێوەیەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابڕێت.

بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عێراق، دەبێت حكومەتی هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات، لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە مانگێكە یاساكە پەسەندكراوە و دەستكراوە بە جێبەجێكردنی، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا هەرێم نەوتی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووە و بە سەربەخۆ نەوت دەفرۆشێت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-03
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]