سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا: بەردەوام دەبین لە گێڕانەوەی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ

زێد نیوز:

وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا، پیتەر داتن، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئێستای ئوسترالیا بەسەرۆكایەتی سكۆت مۆریسن كە دووبارە هەڵبژاردراوەتەوە بۆ سەرۆكایەتیكردنی كابینەی نوێی حكومەتی ئەو ووڵاتە، ئوسترالیا ڕێوشوێنە توندەكانی پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا خاو ناكەنەوە و هەر كەسێك بیەوێت بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكات، دەستگیردەكرێت و ڕەوانەی ووڵاتی خۆی دەكرێتەوە.

هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەدا، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا باسی دەستگیركردنی بەلەمێكی قاچاخی كۆچبەران كرد كە بەودوایانە ڕووی لە ئوسترالیا كردووە و 20 سەرنشینی بەڕەگەز سریلانكی تێدابووە كە سەرجەمیان دەستگیركراون و ڕەوانەی سریلانكا كراونەتەوە. 

هاوكات، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا داوای لە پارتی كرێكارانی ئوسترالیا كرد كە لە ئێستادا لەبەرەی ئۆپۆزیسیۆنن كە لە پەرلەمان پشتگیریان بكەن بۆ هەڵوەشانەوەی یاسای گواستنەوەی پەنابەرانی دوورگەكانی ناورۆ و پاپانیوگینا بۆ ئوسترالیا كە پێشتر بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی بۆ ئەو پەنابەرانە لە ئوسترالیا دەركراوە. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-03
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]