سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

كه‌شوهه‌وای شاره‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشو هەوای شاره‌كانی كوردستانی بڵاوكردەوە.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (زێد نیوز) كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەڵە هەور، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئەمڕۆ (شه‌ممه‌) لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٧ و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٤ بە ٢٢ و دهۆك ٣٦ بە ٢٣ و كەركوك ٣٩ بە ٢٨ پلە دەبێت.

هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ پله‌ی گه‌رمی سبه‌ینێ (یه‌كشه‌ممه‌)ی شاره‌كانی كوردستان ده‌كات و تیایدا هاتووه‌، سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٩ و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٦ بە ٢٣ و دهۆك ٣٧ بە ٢٤ و كەركوك ٤٠ بە ٢٩ پلە دەبێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-01
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]