سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌

زێد نیوز:

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ و تیایدا تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كرێت.


به‌پێی زانیارییه‌كانی (زێد نیوز) له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێتی تاوتوێ ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌نگدان به‌ نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بایكۆت كرد. 

هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پرسی پێكهێنانی حكومەت و رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت كه‌ بڕیارە له‌ رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2019 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا له‌شاری هه‌ولێر بەڕێوەبچێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-01
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]