سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عه‌بدولواحید و سه‌رجه‌م زیندانیكراوه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ئازادكران

زێد نیوز:

به‌ بڕیاری دادوه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌رجه‌م خۆبه‌خشه‌ زیندانیكراوه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئازادكران.


له‌باره‌ی بریاره‌كه‌ی دادوه‌ری ئاسایشه‌وه‌، كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی نووسیوویه‌تی " دوای ١٥ رۆژ لە دەستگیرکردن، دادوەری ئاسایش بڕیاریدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەکەفالەت ئازاد بکرێت".

ئازادكردنی شاسوار عه‌بدولواحید و خۆبه‌خشانی نه‌وه‌ی نوێ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی (سێشه‌ممه‌) چالاكوانانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئازادكردنی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ و خۆبه‌خشه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رده‌م ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سلێمانی، ئه‌نجامدا. 
جوڵانەوەی نەوەی نوێ و پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید پێشتر رایانگەیاندبوو، دۆسییەی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن پەیوەندی بە ئاسایشەوە نییە و دەبێت لای پۆلیس بێت.

هەروەها ئاماژه‌شیان به‌وه‌ كردبوو، هێشتنەوەی سەرۆكی جوڵانەوەكەیان لە زیندانی ئاسایش پێچەوانەی یاسایە و داوایان دەكرد، بە كەفالەت ئازاد بكرێت. 

 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-30
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]