سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

كاتی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا

زێد نیوز:

له‌ نووسراوێكدا ڤالا فەرید ئیبراھیم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی دیاریكرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات كه‌ ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ بن.


له‌ نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (زێد نیوز) كه‌وتووه‌، هاتووه‌ " پشتبەستن بە حوکمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (١٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (٧)ی ئاسایی، ســـاڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ـ عیراق لە کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەرۆی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٦/١٠دا، سەبارەت بە سوێندخواردنی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان-عێراق". 

به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌، لەبەر ئامادەبوونی میوانان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و نەبوونی شوێنی پێویست لە تەلاری پەرلەمان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بریاریدا ئەم دانیشتنە لە ھۆڵی (سەعد عبداللە) لەشاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بێت. 

له‌نووسراوه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات له‌کاتـی دیـاریکراودا ئامادەبن.
 
نووسراوه‌كه‌


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]