سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

دیلۆیت: لە سێ مانگدا هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو ملیار دۆلار نەوتى فڕۆشتووە

زێد نیوز:

كۆمپانیای دیلۆیت تایبه‌ت به‌ وردبینیکردنى داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان، شه‌شه‌مین ڕاپۆرتى سه‌باره‌ت به‌ داهاتى نەوتى هەرێم بڵاوکردەوە.

راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای دیلۆیت تایبەتە بە وردبینیكردنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگەکانی 10و11و12ی ساڵی 2018 و به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ له‌و سێ مانگه‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌های زیاتر لە دوو ملیار دۆلار نەوتی فڕۆشتووە. 

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، کۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو و نەوتی (كۆندێنسەیت) بۆ ئەو سێ مانگە بریتی بووە لە دوو ملیار و 149 ملیۆن و 809 هەزار و 775 دۆلار، کە فڕۆشی 39 ملیۆن و 215 هەزار 669 بەرمیل نەوتی هەناردەکراو و 549 هەزار و 249 بەرمیل نەوتی (كۆندێنسەیت) بووە.

له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نرخی فڕۆشی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان به‌ 54.197 دۆلار فڕۆشراوه‌. 
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی دیلۆیت، پوختەی ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی نەوتی ئەو سێ مانگەدا دەست حکومەتی هەرێم کەوتووە بریتی بووه‌ له‌ یەک ملیار و 96 ملیۆن و 478 هەزار و 527 دۆلار، لەگەڵ وەرگرتنی پێشەکی بە بڕی 86 ملیۆن دۆلار لە کڕیارانی نەوتی هەرێم بۆ ئەوەی لە داهاتوودا نەوت بکڕن.

ڕاپۆرتى دیلۆیت بۆ وردبینى داهاتى نەوتى سێ مانگى کۆتایی ساڵى 2018:




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]