سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

ئه‌یاد عه‌لاوی له‌سه‌ر داوای عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبوومه‌وه‌

زێد نیوز:

سه‌رۆكی ئیتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێرم كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوومه‌وه‌".


ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وت بووه‌". 

به‌گوێره‌ی وته‌ی عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌ بوونی كێشه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه‌. 

روونیشیده‌كاته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ی هه‌ر جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه‌ و وتووشیه‌تی "کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە عێراق و هەموو تواناکاشمان لە خزمەتی حکومەتی عێراقدا دەبێت".

لێدوانه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-29
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]