سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

وەزیری دارایی عێراق: بۆ مووچەی فەرمانبەران زیاتر لە 1 ملیار دۆلار دراوەتە هەرێمی كوردستان

زێد نیوز:

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت" بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەتا ئێستا لە بودجەی 2019ی عێراق، زیاتر لە 1 ملیار دۆلار رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە".


لەمیانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی شەرقییە، د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق، وتی "من پێشێلی یاسای بودجەی عێراقم نەكردووە بە ناردنی چەند گوژمە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان". 

وتیشی "لە یاسای بودجەی 2019 ی عێراقدا هاتووە، حكومەتی ناوەند پاپەندە بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان، لەسەر هەرێمی كوردستانیش پێویستە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی كوردستان ڕادەستی بەغداد بكات". 

لەبارەی پشكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە لە بودجەی عێراقدا، فوئاد حسێن وتی "پشكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە لە بودجەی گشتی 2019ی عێراقدا نزیكەی 10 تریلیۆن دینارە بۆ كۆی ساڵەكە، مانگی كانونی دووەم 2019 نزیكەی 317 ملیار دینار كە دەكاتە 285 ملیۆن دۆلار، و هەروەها بۆ مانگی شوباتیش هەمان بڕە پارە بەهۆی ئەوەی هێشتا بودجەی عێراق پەسەند نەكرا بوو، ڕەوانەی كوردستانمان كرد، بەڵام دوای پەسەندكردنی بودجە، و بۆ مانگی نیسان 453 ملیار دینارمان بەپێی یاسای بودجە ڕەوانەی كوردستان كرد".

حسێن جەختیشی كردەوە، تا ئێستا زیاتر لە ملیارێك دۆلار ڕەوانەی كوردستان كراوە و زیاتر لە 7 ملیار دۆلاریشی ماوە بۆ مانگەكانی داهاتوو وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە بنێردرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-25
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]