سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

كەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەكات

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی گۆڕینی كەشوهەوای شارەكان بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە باران بارین دەستپێدەكات.


لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە، ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بارانی تەواو دەبارێت. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگاكان بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك جار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
راگەیەندراوەكە بەمجۆرە پلەی گەرمی پێشبینیكراوی ئەمڕۆی شارەكانی كوردستانی دیاری كردووە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 40و نزمترین 24 پلە دەبێت، لە سلێمانی 36 بە 21 و دهۆك 36 بە 22 و كەركوك 40 بە 25 دەبێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-25
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]