سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عەبدولواحید لە زیندان مانی لەخواردن گرتووە

زێد نیوز:

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "شاسوار عەبدولواحید زیاتر لە 6 ڕۆژە لە زیندانی تاكە كەسیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە و مانی لە خواردن گرتووە".


كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت "ئەمەی یەكێتی لە سلێمانی بەرامبەر بە سەرۆك و ئەندامانی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن دەیكات، سوكایەتیە بە هەموو بەهاكانی دیموكراسی و ناشرینكردن و لەكەداركردنی ڕووی جوانی شاری سلێمانییە، كە بە شاری ڕۆشنبیری و فرە دەنگ و ڕەنگ و ڕای جیاواز ناسراوە".

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، جەختدەكاتەوە "كاتی ئەوەیە كە هاوڵاتیان و ڕۆشنبیران و دادوەرەكان و یاساناسان و ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەكانی تر ئەم سوكایەتیە قبوڵ نەكەن و ڕێگە نەدەن دەنگە ئازا و بوێرەكان كپ بكرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-23
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]