سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

قوباد تاڵەبانی: پشتبەستن بە نەوت سستی و تەمەڵی دروستكردووە

زێد نیوز:

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنفڕانسێكی نێونەتەوەیی رایگەیاند "پشتبەستنی زۆر بە سامانی نەوت جۆرێك لە سستی و تەمەڵی دروستكردووە لە هەرێمی كوردستان".


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێك لە كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی حوكمڕانیی ئەلیكترۆنی، وتی "پشتبەستن بە نەوت سستی كردووین و كۆمەڵگەی كوردستان نزیكەی 70%ی گەنجە و زۆربەی هەرە زۆریان تەكنەلۆژیا و سۆشیاڵ میدیا بەكاردەهێنن، بۆیە دەكرێت هەنگاو بەرەو ئەوە بنێین كەمتر پشت بە نەوت ببەستین".

لەبارەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومەت، قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە"هەرێم لە دۆخێكی دژوار و پڕ لە قەیرانی ئەمنی و سیاسی و ئابوری هەنگاوەكانی حكومڕانی ئەلیكترۆنی دەستپێكرد". 

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە "یاسا كۆنەكان پێویستیان بە هەمواركردنەوە هەیە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]