سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پەیامێكی ڤیدیۆیی شاسوار عەبدولواحید بەر لەدەستگیركردنی بڵاوكرایەوە

زێد نیوز:

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بەر لە دەستگیركردنی پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاودەكاتەوە و تیایدا ئاماژە بەو فشارانە دەكات كە لەسەر خۆیی و جوڵانەوەكەیەتی و دڵنیایی ئەوە دەداتە ئەندام و هەواداری جوڵانەوەكەی كە دەستبەرداری پرەنسیپەكانیان نابن.

لە پەیامە ڤیدیۆییەكەدا شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رایدەگەیەنێت "یەكێتی لە ڕێگەی بەكارهێنانی فشارێكی زۆرەوە كار بۆ ئەوە دەكات كە خۆی و كەسانی دیكەی ناو نەوەی نوێ ناچار بەوە بكات كە تەسلیمی ئەو دەسەڵاتە بن و واز لە پرەنسیپەكانیان بهێنن". 

لەبەشێكی تری پەیامە ڤیدیۆییەكەدا شاسوار عەبدولواحید روونیدەكاتەوە، دەسەڵات نیەتی خراپتری بەرامبەر ئەوان هەیە، بۆیە ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە هاوڵاتیان پشتیوانی هەق بن و دژی ئەو زوڵمەی دەسەڵات بوەستنەوە. 

جەختیش دەكاتەوە "دڵنیام هاووڵاتیان لەبەرامبەر ئەم كارانەی دەسەڵاتدا بێدەنگ نابن و هەڵوێستیان دەبێت". 

لەكاردانەوەی دەستگیركردنی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا سروە عەبدولواحید ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بە ئێن ئاڕتی وت "یەكێتی شاسوار عەبدولواحیدی كردووەتە ئامانج و دۆسییەكەی كردووە بە بابەتێكی سیاسی”.

وتیشی"یەكێتی ناتوانێت بەرگری لە فەرمانبەرەكانی خۆی بكات لە سەرۆكایەتی هەرێم كە دەگوازرێنەوە بەڵام دێت لە سلێمانی عەنتەری بە سەر خەڵكەوە دەكات".
دوێنێ‌ (پێنجشەممە) دوای ئامادەبوونی لەبەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیركرا .



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]