سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

كادرێكی یەكێتی: كۆی فەرمانبەرانی یەكێتی لە سەرۆكایەتی هەرێم گواستراونەتەوە

زێد نیوز:

كادرێكی دیاری راگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "سەرجەمی فەرمانبەرانی یەكێتی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گواستراونەتەوە و بەڕێوەبەرە گشتییەكانیش ئیحالەی خانەنشینكردن كراوون".

سەرتیپ جەوهەر نووسەر و رۆژنامەنووس و كادری دیاری راگەیاندنی یەكێتی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی "بەپێی نوسراوێكی رەسمی كە دوێنێ‌ لەئەنجومەنی وەزیران بەئیمزای سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كە پارتییە دەركراوە، سەرجەم فەرمانبەرانی یەكێتی بەشۆفێری راوێژكارو بەڕێوبەرانی گشتی یەكێتیش گوێزراونەتەوە. بەڕێوبەرانی گشتیش ئیحالەی خانەنشینكردن كراون". 

بەوتەی ئەو كادرەی راگەیاندنی یەكێتی، فەرمانبەر و كاربەدەستانی یەكێتی لەیاداشتێكدا كۆی كاربەدەستانی یەكێتیان لەو پرسە ئاگاداركردۆتەوە. 

ئاماژە بەوەش دەكات "بەپێی ئەو نوسراوەی دەركراوە، كۆی فەرمانبەرانی یەكێتی لەسەرۆكایەتی هەرێم دابەشكراوون بەسەر وەزارەت و دەستەو فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمدا".

سەرتیپ جەوهەر ئەو كارە بە هەنگاوێكی گوماناوی دەزانێت و بەپێویستیدەزانێت كە "یەكێتی كاردانەوەی توندو رۆشنی بەرامبەر ئەو هەنگاوەی نێچیرڤان بارزانی هەبێت". 

هۆشداری ئەوەش دەدات ئەگەر یەكێتی وا نەكات "لەوانەیە كاردانەوە لەناوخۆی یەكێتی دروست بێت."



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-13
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]