سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

دۆخی دەروونی پەنابەرانی كەمپەكانی دوورگەكان ڕوو لە خراپ بوونە

زێد نیوز:

تادێت دۆخی دەروونی پەنابەرانی كەمپەكانی دوورگەی مانوسی پاپانیوگینیا ڕوو لە خراپ بوون دەكات.

بەوتەی داكۆكیكارێك لە مافی پەنابەران، ڕووداوەكانی هەوڵدان بۆ خۆكوشتن لەناو ئەو پەنابەرانەدا بووەتە پەتایەكی دەروونی. 

بەگوێرەی ئامارەكانیش، تا ئێستا حەوت پەنابەر گیانیان لەدەستداوە كە لایەنی كەم یەكێكیان بەڕەگەز كورد بووە و سیانی تریشیان گومانی ئەوەیان لێكراوە كە بە هۆكاری خۆكوشتن گیانیان لەدەستدابێت. 

ئەو پەنابەرانە كە لە ئێستادا ژمارەیان نزیكەی 500 پەنابەرە و ماوەی نزیكەی شەش ساڵە لەو كەمپانەدان، ئەو كەسانەن كە پێشتر ویستویانە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكەن بەڵام دەستگیركراون و ڕەوانەی كەمپەكانی پەنابەران لەو دوورگەیە كراون و بەپێی یاسا توندەكانی ئوسترالیا لە دژی كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ، هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ‌ ناكرێن. 

سەرچاوە:

ماڵپەری هەواڵی ڕادیۆ نیوزلاند 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]