سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

پارێزەرانی نەوەی نوێ‌: دەستگیركراوەكانمان جلی پرتەقاڵی تیرۆریستیان لەبەركراوە

زێد نیوز:

تیمی پارێزەرانی نەوەی نوێ‌ راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكەن "ئەو چەند خۆبەخشەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ كە دەستگیركراوون جلی پرتەقاڵی تیرۆریستیان لەبەركراوە".


لەراگەیەندراوێكی تیمی پارێزەرانی نەوەی نوێ‌ كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "ئەو كەسانەی دەستگیركراوون، جلی پرتەقاڵی تیرۆریستیان لەبەركراوە و وەك تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و تا ئێستاش پارێزەریان نییە".

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،  ماوەی 15 ڕۆژە هیچ كەس ناتوانێت دەستگیركراوەكان ببینێت و كەس نازانێت لە چ دۆخێكدان.

جەختیش كراوەتەوە "لێكۆڵەری دادوەری لە دادگاوە دەبرێت بۆ ناو ئاسایش و لەژێر فشاری ئاسایش، وتە لە دەستگیركراوەكان وەردەگیرێت، نەك كەسەكان بهێنرێنە دادگا و بەردەم دادگا وتەیان لێ وەربگێرێت".

تیمی پارێزەرانی نەوەی نوێ‌ لە راگەیەندراوكەیاندا روونیدەكەنەوە "بەبێ بوونی ئەفسەری ئاسایش ناهێڵن كەسەكان خۆیان وتە و لێدوان بدەن بە دادوەر، بەڵكو بەردەوام چەند ئەفسەرێكی ئاسایش ڕێنوێنی دادوەر دەكات و وتەكان بە دادوەر دەڵێت".

تیمەكە داوا لە لایەنە مرۆڤدۆست و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات، هەڵوێستێكی مرۆڤانە و یاساییانەیان هەبێت و هەوڵ بدەن كە ئەم دۆسیەیە وەك دۆسیەیەكی یاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
راگەیەندراوەكە لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێكە هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای سلێمانی چوونەتە سەر ئۆفیسی سەرەكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ و چەند خۆبەخشێكی ئەو جوڵانەوەیان دەستگیركردووە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]