سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

د.بەشیر حەدا: باسم لە حەرام و حەڵاڵبوونی تەوقەكردن لەگەل ئافرەت نەكردووە

زێد نیوز:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رەتیدەكاتەوە باسیان لە حەرام و حەڵاڵبوونی تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەت كردبێت وەك هەندێك لە میدیا و پەیجی فەیسبووك بڵاویان كردۆتەوە.

لەراگەیەندراوێكی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، ئەوان باسیان لە حەرام و حەڵاڵبوونی تەوقەكردن لەگەل ئافرەت نەكردووە بەڵكو وتوویانە كە بابەتی تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەت بابەتێكی خیلافیە و بیرورای جیاوازی لەسەرە.

حەداد لە راگەیەندراوەكەدا لەو بارەیەوە روونیدەكاتەوە، بەشێك لە زانایانی سەردەم و ئەزهەریش رێی پێ داوە كە ئەگەر ئافرەت دەستی بۆ درێژكردی و هیچ غەرەزێكی لەدوا نەبێت دەتوانی تەوقەی لەگەڵ بكەی.

‎ئەو هەواڵانەشی رەتكردەوە كە لە سۆشیال میدیا بڵاوكراوونەتەوە كە گوایە وتوویانە تەوقە حەرام نییە و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە "ئەوە قسەی من نییە".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-06
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]