سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

سەرۆكی بەرەی هاوپەیمانی ئوسترالیا: ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران زیاد ناكەین

زێد نیوز:

لەسەروبەندی هەڵبژاردنە فیدراڵیەكەی ئوسترالیادا كە بڕیارە لە 18 ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، سەرۆكی بەرەی هاوپەیمانی ئوسترالیا ، سكۆت مۆریسن، كە هاوكات لە ئێستادا سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیاشە، ڕایگەیاند حكومەتی هاوپەیمانی ئوسترالیا ساڵانە ژمارەی پەنابەران لە چوارچێوەی پڕۆگرامی وەرگرتنی مرۆیی ئەو ووڵاتەدا زیاد ناكات و ساڵانە تەنها 18 هەزار و 750 پەنابەر وەردەگرن.

لێدوانەكەی سكۆت مۆریسن لە كاتێكدایە كە پارتی كرێكارانی ئوسترالیاش ڕایگەیاند ئەگەر دەسەڵات بگرنە دەست، ژمارەی پەنابەران لەچوارچێوەی پڕۆگرامی وەرگرتنی مرۆیی پەنابەراندا زیاد دەكەن.

پڕۆگرامی وەرگرتنی مرۆیی پەنابەرانی حكومەتی ئوسترالیا پڕۆگرامێكی ساڵانەیە كە لەڕێگەیەوە پەنابەران لەپاش یەكلایكردنەوەی كەیسەكانیان دەگوازرێنەوە بۆ ئوسترالیا و بەوەش ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە بیانەوێت بە قاچاخ ڕوو لەو ووڵاتە بكەن. 

سەرچاوە:
ماڵپەری هەواڵی ئوسترالیان تایمز 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-05
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]