سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

فەرەنسا 60 كۆچبەر لە دوورگەیەكی ئەو ووڵاتەوە دیپۆرت دەكاتەوە

زێد نیوز:

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە فەرەنسا 60 كۆچبەری نایاسایی لە دوورگەی ڕییونیەنی ناو زەریای هیندییەوە كە لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادایە بە فڕۆكەیەكی تایبەت، دیپۆرتی سریلانكا كردووەتەوە.

ئەو كۆچبەرانە پێشتر بە بەلەمێكی قاچاخی ڕاوەماسی و بەدرێژایی گەشتێكی چوار هەزار كیلۆمەتری لەگەڵ چەندین كۆچبەری تردا ڕوویان لەو دوورگەیە كردووە. 

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە، هەر یەكێك لەو كۆچبەرانە نزیكەی دوو بۆ پێنج هەزار یۆرۆیان داوە بە قاچاخچییەكان بۆ ئەوەی بیانگەیەننە ئەو دوورگەیە.

لەناو ئەو بەلەمەشدا، سێ‌ كەسی بەڕەگەز ئیندۆنیسی هەبوون كە ڕێبەری گەشتەكەیان كردووە كە لەپاش دەستگیركردنیان، لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا دادگایی دەكرێن.

بەرپرسێكی باڵای ئەو دوورگەیەش دەڵێت ئەو كۆچبەرانە بە ئاشكرایی بەشێك بوون لە تۆڕێكی كۆچكردنی نایاسایی. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]