سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

نووسەرێكی عێراقی: سەرۆكایەتی كۆمار بۆتە بارەگای كوڕانی بەرپرسانی یەكێتی

زێد نیوز:

نووسەر و توێژەرێكی عێراقی نامەیەكی كراوە ئاراستەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەكات و لەبارەی دانانی كوڕانی بەرپرسەكانی یەكێتی لە ناو سەرۆكایەتی كۆمار داوای وەڵام و روونكردنەوەی لێدەكات.


فایز خەفاجی نووسەر و توێژەری عێراقی نامەیەكی كراوەی ئاراستەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كردووە و ئاماژە بەوە دەكات، هەواڵی ئەوە هەیە كە سەرۆكایەتی كۆمار بۆتە بارەگا و هەرێمێك بۆ كوڕانی بەرپرسانی یەكێتی لە سلێمانی و لەناو سەرۆكایەتی كۆمار دامەزراوون و لەو بارەیەوە پێویستم بە جەختكردنەوە لەسەر هەواڵەكە یان رەتكردنەوەی هەواڵەكە هەیە. 

خەفاجی لەبارەی كوڕی ئەو بەرپرسانەی یەكێتی كە "دەووترێت" لە سەرۆكایەتی كۆمار دامەزراوون ئاماژە بەناوی هەریەك لە "كوڕی حاكم قادر حەمە جان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كوڕی عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كوڕی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كوڕی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی، كوڕی جەلال شێخ كەریم بریكاری وەزیری ناوخۆی هەرێم، برای شاڵاو بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك كۆمار كە لە وەزارەتی دەرەوە تەنسیب كراوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمین محەمەد عەلی بابان كە دەوترێت كوڕە خاڵی سەرۆك كۆمارە ولە باڵیۆزخانەی عێراق لە فینلەندا تەنسیب كراوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار" دەكات. 

ئەو نووسەرە لە نامە كراوەكەیدا بۆ سەرۆك كۆمار ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو كەسانە ناسنامەی سەرۆكایەتی كۆماریان بۆ كراوە و دەپرسێت "ئایا ئەوانە چ بڕوانامەیەكیان هەیە و چەند ساڵی خزمەتی وەزیفییان هەیە؟". 

خەفاجی هیوای ئەوە دەخوازێت كە ئەو هەواڵانە راست نەبن و سەرۆك كۆمار لەو بارەیەوە روونكردنەوەی پێویست بدات و جەخت دەكاتەوە "سەرۆكایەتی كۆمار بۆ هەموو عێراقییەكانە نەك ئاین و قەومیەت و ناوچەیەكی دیاریكراو". 

لە بەشێكی تری نامە كراوەكەدا داوا لە سەرۆك كۆمار دەكات وەك پابەندبوون بە شەفافیەت خەرجی و ژمارەی ئەو شاندانە ئاشكرا بكات كە لەم ماوانەی رابردوودا بۆ هەریەك لە :دەوڵەتی كوەیت، ئیمارات، سعودیە، ئێران، ئەردەن، ئیتاڵیا، ئەنجامیداوە و باس لەوە دەكات كە دەنگۆی ئەوە هەیە گەشتەكانی ئەمدواییەتان خەرجییەكی زۆری تیادا كراوە كە بۆتە بارگرانی بۆ خەزێنەی دەوڵەت بەتایبەت كە وڵات لە كورتهێنانی بودجەدایە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-05-03
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]