سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

لابردنی تابلۆیەك لە ئوتێل فەرەح نیگەرانی لێكەوتەوە

زێد نیوز:

لابردنی تابلۆیەك كە نووسراوێكی بنەماڵەی پرۆفیسۆر جەمال نەبەزی بەسەرەوەیە لەلایەن لێپرسراوی مۆزەخانەی ئوتێل فەرەح لە شاری سلێمانی نیگەرانی لێكەوتەوە و وەك "بێ‌ ئەمەكی" بەرامبەر بەو پرۆفیسۆرەی كورد و خانەوادەكەی لێكدەدرێتەوە.

دڵسۆزانی دكتۆر جەمال نەبەز زانای ناوداری كۆچكردووی كورد لە راگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیی و سەرۆكی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تریان كردووە نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر بە لێكردنەوەی تابلۆیەك لەرووكاری ئوتێل فەرەح لە شاری سلێمانی لەلایەن بەڕێوەبەری مۆزەخانەی ئوتێل فەرەحەوە. 

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، هەموو لایەك دەزانن كە ئوتێل فەرەح، لە ساڵی 2006ەوە لەلایەن بنەماڵەی زانای نێوداری كورد پڕۆفیسۆر (دكتۆر جەمال نەبەز) و سەرجەم خوشكەكانییەوە پێشكەشیان كرد بە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی. ئەمەش یەكێك لە دیارییە جوانەكانە بۆ شاری سلێمانی. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە "بەداخەوە هێشتا ساڵانەی ئوستاد جەمال نەبەز نەچووە، كەچی لێپرسراوی موزەخانەی ئوتێل فەرەح، بەبێ پرسیار و دوور لە یاسا ئەو تابلۆیەی لابردووە كە لەسەری نووسراوە: دیاریی دكتۆر جەمال نەبەز و بنەماڵەكەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی. لابردنی ئەو تابلۆیە بۆخۆی مانای بێ ئەمەكی هەیە سەبارەت بە ئوستاد نەبەز و بنەماڵەكەی".

دەقی راگەیەندراوەكە: 

بەڕێزان/ سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.
جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.
پارێزگاری سلێمانی. 
قایمقامی قەزای سلێمانی. 
كوردپەروەرانی كوردستان و دەرەوەی كوردستان. 
گشت و حزب و ڕێكخراوەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستان.
سڵاوی جوانیی و تێكۆشان.
(ئوتێل فەرەح)
تەلارێك لە جوانی و یادەوەریی.

ھەموو لایەك دەزانن كە ئوتێل فەرەح، لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە لەلایەن بنەماڵەی زانای نێوداری كورد پڕۆفیسۆر (دكتۆر جەمال نەبەز) و سەرجەم خوشكەكانییەوە پێشكەشیان كرد بە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی. ئەمەش یەكێك لە دیارییە جوانەكانە بۆ شاری سلێمانی. بەڵام بەداخەوە ھێشتا ساڵانەی ئوستاد جەمال نەبەز نەچووە، كەچی لێپرسراوی موزەخانەی ئوتێل فەرەح، بەبێ پرسیار و دوور لە یاسا ئەو تابلۆیەی لابردووە كە لەسەری نووسراوە : دیاریی دكتۆر جەمال نەبەز و بنەماڵەكەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی. لابردنی ئەو تابلۆیە بۆخۆی مانای بێ ئەمەكی ھەیە سەبارەت بە ئوستاد نەبەز و بنەماڵەكەی. لێرەوە دڵسۆزانی كوردزمان و نیشتمانپەروەران ئاگادار دەكەمەوە كە ھاوكارمان بن بۆ پاراستنی ئەو یادەوەرییە جوانەی ئوستاد جەمال نەبەز و بنەماڵەكەی كە دیارییەكی گرانبەھایە بۆ شاری سلێمانی.

دڵسۆزانی
دكتۆر جەمال نەبەز



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-29
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]