سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

پارتی كرێكارانی ئوسترالیا بەڵێنی كەمكردنەوەی نرخی پێشكەشكردنی ڤیزای باوان دەدات

زێد نیوز:

ئاژانسی هەواڵی ئێس بی ئێسی ئوسترالی بڵاویكردەوە لەسەروبەندی هەڵبژاردنە فیدراڵیەكەی ئوسترالیادا، پارتی كرێكاران، كە لە ئێستادا لەبەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو ووڵاتەیە، بەڵێنی ئەوەی داوە كە نرخی ڤیزای كاتی باوان كە لەلایەن ئەندامی خێزانەوە پیشكەش دەكرێن بۆ ڕاكێشانی دایك و باوكیان بۆ ئوسترالیا كەم بكرێتەوە و سنورداریش لەسەر ژمارەی وەرگیراوان هەڵبگرێت كە لە ئێستادا ساڵانە 15 هەزار ڤیزای لەوجۆرە هەیە.

بەگوێرەی پڕۆژەكەی پارتی كرێكاران، لەپاش تەواوبوونی ڤیزاكەشیان، ئەو دایك و باوكانە دەتوانن بەبێ‌ ئەوەی ئوسترالیا بەجێ‌ بهێڵن ، داوای نوێكردنەوەی ڤیزاكەیان بكەن ، ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی ڕێوشوێنەكانی ئێستا، دەبێت ئەو دایك و باوكانە ئوسترالیا بەجێ‌ بهێڵن كاتێك كە ڤیزاكانیان بەسەردەچێت.

هاوكات لەگەڵ نواندنی نەرمی لەم ڕووەوە، بەڵام پارتی كرێكاران بانگەشەی ئەوەش دەكات كە ڕێوشوێنەكانی پێدانی ڤیزا بە كرێكاران و پیشەگەرانی بیانی شارەزا توند دەكەنەوە و هەڵسەنگاندنەكانی پێدانی ئەو ڤیزایەش بەهێز دەكەن بۆ ئەوەی زامنی ئەوە بكەن كە ئەو كرێكار و پیشەگەرە بیانیانەی ڕوو لە ئوسترالیا دەكەن شارەزایی تەواویان هەیە. 

بڕیارە 18 مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی فیدراڵی لە ئوسترالیا ئەنجام بدرێت و چاوەڕوان دەكرێت پرسی كۆچبەر و پەنابەران ، پرسێكی گەرمی بانگەشەی ئەو هەڵبژاردنە بێت لەنێو پارتە سیاسیەكانی ئەو ووڵاتەدا. 

سەرچاوە:
ماڵپەری هەواڵی ئێس بی ئێس 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-28
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]