سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

زێد نیوز:

لەچوارچێوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابوری مووچەی وەزارەتێك و توێژێك دابەشدەكات.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی هەولێرەوە بە (زێد نیوز)ی وت "سبەینێ (دووشەممە) وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2019ی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، دابەشدەكات". 

سەرچاوەكە روونیكردەوە، سبەینێ لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیش، دابەشدەكرێت". 

ئەمڕۆش (یەكشەممە) مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی دادوەری دابەشكرا.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-14
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]