سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

لەبەغداوە 400 ملیۆن دینار گەیشتە هەرێمی كوردستان

زێد نیوز:

بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە موڵكەكانیان دەستی بەسەردا گیرابوو، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕی 400 ملیۆن دینار گەیشتە هەرێمی كوردستان.

تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی داواكانی موڵكداریی هەرێم، رایگەیاند "بە مەبەستی قەرەبووكردنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق موڵكەكانیان دەستی بەسەردا گیراوە و لەدەستیانداوە لە شارەكان و داوایان پێشكەشكردووە، لە ئێستادا پلەی كۆتایی وەرگرتووە و قەرەبوودەكرێنەوە". 

روونیشیكردەوە "150 كەس سوودمەند دەبن لەم قەرەبووكردنەوەیە".

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی داواكانی موڵكداریی هەرێم، بۆ قەرەبووكردنەوەیان بڕی 400 ملیۆن دینار لە بەغداوە گەیشتووەتە هەرێم و ئەمڕۆ (یەكشەممە) پارەكە بەسەر ئەو هاووڵاتیانەدا دابەشكرا.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-14
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]