سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: چوار مووچەكەی هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەیە

زێد نیوز:

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "چوار مووچەكەی هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەیە و بەیەكەوە خەرج دەكرێت و تەنیا ماوە پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان".

لەراگەیەندراوێكی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاق كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكات"دوای ئەوەی لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، وەك وەزیری بەرگریی بە وەكالەت و سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی درا كە وەزارەتی بەرگری پارەكە كە هی چوار مانگە و بۆ هەر مانگێك شەست و هەشت ملیار دینارە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خەرج بكرێت بەڵام وەزارەتی بەرگری پارەكەی بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی ئەوان پارەكە خەرج بكەن". 

روونیشیدەكاتەوە "پارەكە ئامادەیە و خەرج كراوە تەنیا ماوە بگاتە هەرێمی كوردستان". 

بەوتەی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، مووچەكەی هێزەكانی پێشمەرگە هەمووی بەیەكەوە دابەش دەكرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-14
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]