سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

عەدنان حەمەی مینا: پێكنەهێنانی حكومەت بۆ رێكنەكەوتنی پارتی و گۆڕان دەگەڕێتەوە

زێد نیوز:

عەدنان حەمەی مینا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری ئەو حزبە، رایدەگەیەنێت "پێكنەهێنانی حكومەت بۆ رێكنەكەوتنی پارتی و گۆڕان دەگەڕێتەوە".

لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، عەدنان حەمەی مینا ئەندامی سەركردایەتی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئاماژەی بەوە كرد "لەگەڵ پارتی لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی ڕێككەوتووین". 

وتیشی "وەك یەكێتی لەسەر ئەوەی كە لەگەڵ پارتی رێككەوتووین پابەندین". 

عەدنان حەمەی مینا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، تا ئێستا كە رێككەوتن نەكراوە پەیوەندی بەیەكێتییەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە هەندێك پۆستەوە هەیە لە نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان".

ئەندامەكەی شاندی دانوستانكاری یەكێتی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی بە ئیستحقاقی حزبەكەی دەزانێت و ئاماژە بەوەش دەكات لەگەڵ پارتیش لەسەری ڕێككەوتوون ئەگەر گرفتێك دروستبووبێت پێی وانیە پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت.

بەوتەی عەدنان حەمەی مینا، لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئەو بڕگەیە زیادكراوە كە سەرۆكی هەرێم دوو جێگری هەبێت، ئەوەش چارەسەرەكەیە و ڕەنگە ئاماژەكانی گەیشتن بە ڕێككەوتن لەم هەفتەیەدا دەربكەوون.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-13
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]