سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

پێشینەی هاوسەرگیری و نیشتەجێبوون لەم توێژە وەرناگیرێتەوە

زێد نیوز:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لەبارەی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و نیشتەجێبوون، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمدا كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "ئەو پێشینانەی كە وەرگیراوون لەلایەن هاوسەری (شەهیدان و بێ سەروشوێنانی پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پاسەوانی سنور و هاوڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی) و لە سەنگەرەكانی دژ بە چەكدارانی داعش شەهیدبوون یان بێ سەروشوێن بوون، لە قەرزەكانی (هاوسەرگیری و خانوبەرە و نیشتەجێبوون) دەبەخشرێن.

روونیشكراوەتەوە، هاوسەری شەهیدان و بێ سەروشوێنكراوانی جەنگی دژبە داعش كە پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە لە دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری دەبەخشرێن، هاوكات ئەوانەشی كە قیستی یەكەمی پێشینەی سندوقی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە و قیستەكانی دیكەیان وەرنەگرتووە، لە قیستی یەكەم دەبەخشرێن و لەكاتی ئاساییبوونەوەی بارودۆخی دارایی قیستەكانی دیكەشیان پێ دەدرێت و بە هەمان شێوە لە دانەوەی پێشینەكانیش دەبەخشرێن.

لەبڕیارەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە، هەمان ئەو توێژانە كە داواكاری پێشینەی خانوبەرەیان پێشكەشكردووە و ڕەزامەندییان لەسەر دراوە، دوای ئاساییبوونەوەی بارودۆخی دارایی هەرێم پێشینەكانیان بۆ خەرجدەكرێت و بە هەمان شێوە لە دانەوەی پێشینەكان دەبەخشرێن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-13
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]