سەردێڕ:
زێدنیوز
جیهان

پرسی پەنابەران بابەتێكی گەرمی هەڵبژاردنەكانی ئوسترالیایە

زێد نیوز:

لەسەروبەندی دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنەكانی ئوسترالیا لەسەر ئاستی حكومەتی فیدراڵی، پرسی پەنابەران بەشێكی گرنگی ئەجێندای ئەو پارتە سیاسیانەی داگیركردووە كە ڕكابەری دەكەن لەم هەڵبژاردنانەدا، كە لە ئێستادا بەسەر بەرەی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا دابەش بوون.

پارتی لیبراڵ و نیشتمانیی ئوسترالیا كە لە ئێستادا بە هاوپەیمانی ئوسترالیا ناسراون لە بەرەی دەسەڵاتن و لەئێستادا حكومەتی هاوپەیمانی ئوسترالیا بەڕێوەدەبن. 

سەبارەت بە پرسی پەنابەران، حكومەتی هاوپەیمانی ئوسترالیا بەسەركردایەتی سكۆت مۆریسن، سیاسەتی گرتن و گێڕانەوەی كۆچبەران پیادە دەكات بەجۆرێك هەر كەسێك بیەوێت بە بەلەم و بە قاچاخ ڕوو لە ئوسترالیا بكات ، دەستگیردەكرێت و ڕەوانەی ئەو ووڵاتە دەكرێتەوە كە هەوڵیداوە لێوەی بچێت بۆ ئوسترالیا یان دیپۆرتی ووڵاتی خۆی دەكرێتەوە. 

حكومەتی هاوپەیمانی بانگەشەی ئەوەدەكات كە ئەوان كۆتاییان هێناوە بە كۆچی قاچاخی دەریایی بۆ ئوسترالیا و بەوجۆرەش بەردەوام دەبن. هاوكات، بەڵێنی ئەوەش دەدەن كە یاسای گواستنەوەی پەنابەران لە كەمپەكانی دەرەوە بۆ دوورگەی كریسمی ئوسترالیا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی  هەڵدەوەشێننەوە. 

لەبەرامبەردا، پارتی كرێكارانی ئوسترالیا بەسەركردایەتی بیڵ شۆرتن بانگەشەی ئەوەدەكەن كە ئەوانیش یاسای پاراستنی سنورەكانی ئوسترالیا جێبەجێ‌ دەكەن بەجۆرێك كۆچبەرانی دەریایی قاچاخ دیپۆرت دەكەنەوە ئەگەر سەلامەت بێت بۆ ئەنجامدانی و هاوكات ئەوان پشتگیری لە یەكلایكردنەوەی كەیسی پەنابەرانیش دەكەن لە كەمپەكانی دەرەوەی ئوسترالیا و نیشتەجێكردنی پەنابەران لەسەر ئاستی ووڵاتانی ناوچەكە.  
سەرچاوە :

ماڵپەری هەواڵی نیوزی ئوسترالیی 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-04-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]